Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کیم ئۆن جون: بەمنزیکانە جیهان چەکێکی ستراتیژی نوێ دەبینێت و تەنها ئێمە خاوەنی ئەو چەکە دەبین

جیهان

بینراو 266

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی کۆریای باکور لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، چیتر هیچ رێگریەک نەماوە بۆ وەستاندنی چالاکییە ئەتۆمیەکان و تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی کیشوەربڕ.

میدیایی فەرمی کۆریای باکور ئاشکرایکردووە،" رێبەری کۆریای باکور نەخشە بۆ بەردەوامبونی پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دادەڕێژێت، بەڵام بواری گفتوگۆ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەکراوەیی دەهێڵێتەوە".

بۆ ماوەی چوار رۆژە کیم جونگ ئون، رێبەری کۆریای باکور سەرۆکایەتی کۆبونەوەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حزبی دەسەڵاتداری وڵاتەکە دەکات، ئەوە لەکاتێکدابو سەری ساڵی نوێی وەک دوا وادە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دانابو لە کەمکردنەوەی داواکاریەکانیان لەدانوستانەکانی نێوانیان.

ساڵی رابردو دانوستانەکانی نێوان ئەو دو وڵاتە، بەمەبەستی داماڵینی چەک لەلایەن کۆریای باکور لەبەلامبەر لابردنی سزا ئابوری و سیاسیەکانی سەر کۆریای باور لەلایەن ئەمریکاوە بەڕێوەچوە.

لەدوای تەواوبونی ماوەی کۆتایی، رێبەری کۆریای باکور رایگەیاند،" چیتر هیچ رێگریەک نەماوە بۆ وەستاندنی چالاکییە ئەتۆمیەکان و تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی کیشوەربڕ".

کیم لە پێشودا ئاماژەی بەوەدەکرد،" داواکاریەکانی واشنتن لە دانوستانەکاندا لە داواکاری گروپە توندڕەوەکانی سەرشەقام دەچێت، بەردەوام پارێزگاری لە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆی کردوە، وەک پەرەپێدانی چەک و ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ کۆریای باشور و سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەکەماندا".

سەرۆکی کۆریای باکور ئەوەشی خستەڕوو،" بەم نزیکانە جیهان چەکێکی ستراتیژی نوێ دەبینێت، کە تەنها کۆریای باکور خاوەنی ئەو چەکە دەبێت، پیتی یەکەمی کۆماری کۆریای باکوری دیموکراتیش دەبێت بە ناوی ئەو چەکە".

هاوکات لای خۆیەوە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند،" نیگەران دەبین ئەگەر کۆریای باکور پابەندیەکانی خۆی بەداماڵینی چەکی ئەتۆمیەوە کەمکاتەوە، هیواخوازین ئاشتی هەڵبژێرێت لەجێگەی شەڕ و بەربەرەکانی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP