Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاماری لەدایکبوونی ئەو منداڵانەی کە لەشەوی سەری ساڵ لەدایکبوون بڵاوکرایەوە

هەمەرەنگ

بینراو 1191

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێكخراوی یونسێفی سه‌ر بە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان لەنوێترین ئاماریدا رایگه‌یاند، له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێدا ٣٩٢ هه‌زار منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌دایكبون.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی یونسێفی سه‌ر بە نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند،" ساڵانه‌ به‌ملیۆنان منداڵ له‌ چه‌ند رۆژی یه‌كه‌می له‌دایكبونیاندا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌هۆی به‌دخۆراكی و كێشه‌ی خۆراك و له‌دایكبونیانه‌وه‌، پێویسته‌ گرنگی زۆر بدرێت به‌ له‌دایكبونی سروشتی منداڵ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا له‌دایكبن".

ئەرێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە،" زیاتر له‌ ٣٩٢ هه‌زار منداڵ له‌ دوای كاتژمێر ١٢:٠٠ی شه‌وی رابردو له‌دایكبون، كه‌ رۆژی له‌دایكبونه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ١-١-٢٠٢٠ەوه‌.

ئەوەشی خستووتەڕوو،" هیندستان به‌له‌دایكبونی ٦٧ هه‌زار و ٣٨٥ منداڵ له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت، پاشانیش وڵاتی چین به‌ له‌دایكبونی ٤٦ هه‌زار و ٢٩٩منداڵ و نێجیریا به‌له‌دایكبونی ٢٦ هه‌زار و ٣٩ منداڵ به‌پله‌ی دوه‌م و سێیه‌م دێن".

یونسێف لە راپۆرتەکەدا ئەوەشی خستوەتەڕو،" له‌ دوای نێجیریا، هه‌ریه‌كە له‌وڵاتانی پاكستان، ئیندۆنوسیا، ئه‌مریكا، كۆنگۆی دیموكرات و ئه‌سیوبیا دێن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP