Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عه‌لی خامنه‌ئی: ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی داعش له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 112

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق هاته‌ ده‌نگ و رایگەیاند، ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی داعش له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان دروستیانكرد و حه‌شدی شه‌عبی ئیفلیجی كردن و شكستی پێهێنان.

ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران ئاشکرایکردووە،" رێبه‌ری  ئێران عه‌لی خامنه‌ئی به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئەمریکای کردوو بۆ سەر حەشدی شەعبی و به‌ تاوان ناوی ده‌بات".

خامنه‌ئی ئاماژەی بەوەشکردووە،" ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌ی داعش له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان دروستیانكرد و حه‌شدی شه‌عبی ئیفلیجی كردن و شكستی پێهێنان".

رێبه‌ری باڵایی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عێراق و سووریا چ كارێك ده‌كه‌ن، ئه‌وان له‌ تۆڵه‌ی داعشدا بنكه‌ و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆمبباران ده‌كه‌ن".

ئەوەش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا چه‌ند جارێك هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP