Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عومەر سەید عەلی بۆ کۆسرەت رەسوڵ: ئومێدەوارم لێکتێگەیشتن لە نێوانمان ھەبێت

کوردستان

بینراو 186

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی پیرۆزباییەکەی کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی دایەوە و رایگەیاند ئومێدەوارم ساڵی نوێ ساڵی قوڵبونەوە ولێکتێگەیشتن و بەهێزبوونی پەیوەندی سەرجەم هێزە سیاسیەکان بێت.

عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی پیرۆزباییەکەی کۆسرەت رەسوڵی دایەوە و رایگەیاند،"  کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بروسکەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی گەیشتە دەستمان، زۆر سوپاست دەکەم و لای خۆماشمانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین".

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو،" ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵی قوڵبونەوە و لێکتێگەیشتن و بەهێزبونی پەیوەندی سیاسیی سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، یەکێتی و گۆڕان بێت بەتایبەت". 

لەکۆتایشدا جەختی لەوەکردەوە،" مەترسی و ئاڵنگاریەکانی ناوچەکە و عێراق وادەخوازێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکاربین بۆ پەیڕەوکردنی چاکسازییەکی گشتگیر لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP