Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حه‌شدی شه‌عبی بۆ لایەنگرانی: رێز له‌ بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و بكشێنه‌وه‌

عێراق

بینراو 152

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حه‌شدی شه‌عبی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكد، داوا له‌ لایەنگرانی دەکات كه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكان له‌ به‌غدا رێز له‌ بڕیاری حكومه‌تی عێراق بگرن و بكشێنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند،" كه‌ په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ و ئێستاش بۆ رێزگرتن له‌ شكۆی ده‌وڵه‌ت و بڕیاری حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌".

ئەوەشیان خستووتەڕوو،" هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و میللییه‌كان، به‌رز ده‌نرخێنێت كه‌ كاره‌ دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له‌ دژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌".

هاوكات داواش له‌ هه‌مووان ده‌كات بچن له‌ پرسه‌ی،" شه‌هیدان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ دابنیشن و پرسه‌ی سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كانیشیان له‌ به‌غد به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە هۆكاری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ش، بۆردومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵایه‌، كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كردن، به‌و هۆیه‌وه‌ ٢٨ چه‌كدار كوژران و ٤٨ی دیكه‌ش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP