Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مارکا لە راپرسییەکدا باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٩ی دیاریکرد

وەرزش

بینراو 211

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مارکا راپرسییەکی ئەنجامدا بۆ باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٩ و ١٠٠یاریزانیشی دەستنیشانکردبوو لە نێویشیاندا   میسى بە باشترین یاریزان دەستنیشانکرا.

رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى راپرسییەکى بۆ دیاریکردنى باشترین یاریزانى ٢٠١٩ى جیهان لە نێوان ١٠٠ یاریزاندا ئەنجامدا و لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هیرشبەرى بەرشەلۆنە پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە.

میسى لە سەدا ٥٩ى دەنگەکانى راپرسییەکەى بەدەستهێناوە وبە رێژەیەکى زۆر کێبڕکێکەى لە کەریم بنزیمەى فەڕەنسى هێرشبەرى ریاڵمەدرید بردووەتەوە، کە ئەم بە لە سەدا ١٠ى دەنگەکان لە پلەى دووەمدایە.

ڤیرگیل ڤان دایکى هۆڵەندى و کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و کیلیان مباپى فەڕەنسیش بەدواییەکدا پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.

هەروەها سادیۆ مانى سەنیگالى و فرینکى دى یۆنگى هۆڵەندى و محەمەد سەڵاحى میسڕى و رەحیم ستەرلینگى ئینگلیزى و ئەلیسۆن بیکەرى بەڕازیلیش بەدواییەکدا لە پلەکانى شەشەم تا دەیەمدا دەبینرێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP