Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچيرڤان بارزانى لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و حەشدی شەعبی هاتە دەنگ

کوردستان

بینراو 137

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکیدا  لەبارەی هێرشی ئەم دواییەی حەشدی شەعبی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق  و رایگەیاند، به‌ نيگه‌رانييه‌كى قوڵه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ به‌غدا ده‌ڕوانين.

لە راگەیاندراوێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،" گردبوونه‌وه‌ و خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ مافێكى ده‌ستوورييه‌، به‌ڵام به‌كارهێنانى تووندوتيژى و په‌لاماردان و ره‌فتارى نابه‌رپرسانه‌ى به‌ئامانجگرتنى باڵيۆزخانه‌ و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان، پێشهاتێكى مه‌ترسيداره‌".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو،" به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانى ئه‌م دواييه‌ و په‌لاماردانى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ به‌غدا ده‌ڕوانين كه‌ كارێكى به ‌ته‌واوى قبووڵنه‌كراو و ره‌تكراوه‌يه‌ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه‌".
 
نێچيرڤان بارزانى ئاماژەی بەوەشکرد،" ئه‌مريكييه‌كان هاوپه‌يمان و دۆستى عێراق و هه‌رێمى كوردستانن و هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى بوون له‌ رزگاركردنى عێراق و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆریستانى قاعيده‌ و داعشدا. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان، هێشتاش عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ پشتگيرى و هاوكاريى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه‌".
 
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەشدا جەختی لەوەکردەوە،" نێرده‌ى وڵاتان و ديپلۆماتكاران ميوانى عێراقن و ده‌بێ پارێزراو و ڕێزلێگيراو بن، داوا له‌ لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆيان له‌ پاراستنيان جێبه‌جێ بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن په‌لامارى باڵيۆزخانه‌ و دامه‌زراوه‌ و نێرده‌ ديپلۆماتييه‌كان بدرێت".
 


 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP