Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی راپه‌ڕین کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرد

کوردستان

بینراو 131

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندروێکدا  ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌كاتی راگرتنیدا هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێدزراوه‌ و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا توانیویانه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن و دانی به‌ تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند،" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیێک بەمەبەستی سکاڵا نوسین سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد لە ڕانیە و سکاڵای تۆمارکرد لەسەر ئەوەی ئۆتۆمبیلەکەی لە (جۆری پیکاب گۆناو) کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ڕایگرت بوو لێی دزراوە".

پۆلیسی راپه‌ڕین ئەوەشیان خستووتەڕوو،" دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بە دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوان، راستەوخۆ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین بە پشت بەستن بە زانیاری ورد توانرا لەماوەی کەمتر لە شەش کاتژمێر ئۆتۆمبێلی ناوبراو بدۆزرێتەوە و لەهەمان کاتدا تۆمەتبار (ا،ع) تەمەنی لەسەرووی ١٨ ساڵە و لە رەگەزی نێر دەستگیرکرا.

لەکۆتایشدا ئاماژەیەن بەوەکردووە،" لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانینا بە تاوانەکەی و لە ئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای راگیراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP