Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق: ئاسایشی ناوچه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكامان دابین كردووه‌

عێراق

بینراو 127

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق لە راگەیەندروێکدا ئاشکرایانکرد، ئاسایشی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان به‌ ته‌واوی دابین كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند،" له‌سه‌ر بنه‌مای پابه‌ندییه‌كانی عێراق به‌ پاراستنی نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له‌ خاكی عێراقدا، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كان رایسپاردین به‌ پاراستن و پارێزگاریكردن له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی كارمه‌ندانی و داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد، بكشێنه‌وه‌ و په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشت و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ئاسایشی ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی دابین كردووه‌".

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لایەنگرانی حەشدی شەعبی له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا گردبوونه‌وه‌ و لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە  به‌ گازی فرمێسك رێژ، هه‌وڵی بڵاوه‌پیكردنیان درا.

دواتر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كێکدا حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند،" كه‌ په‌یامه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ و ئێستاش بۆ رێزگرتن له‌ شكۆی ده‌وڵه‌ت و بڕیاری حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌، هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و میللییه‌كان، به‌رز ده‌نرخێنێت كه‌ كاره‌ دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له‌ دژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌".

ئەمە لەکاتێکدایە هۆكاری ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ش، بۆردومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵایه‌، كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانی كردن، به‌و هۆیه‌وه‌ ٢٨ چه‌كدار كوژران و ٤٨ی دیكه‌ش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP