Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێدانی پێشینە و قەرز بە هاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوە

ئابوری

بینراو 786

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

بانكی رافیدەینی عیراقی لە راگەیەندراوێکدا  پێدانی پێشینە و قەرز بە كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا بانكی رافیدەین  ئاشکرایدەکات،" بڕیاریانداوە كارئاسانی بكەن بە پێدانی پێشینە و قەرز بە كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ".

بانكی رافیدەین ئاماژەی بەوەشکردووە،" كە پێشینە و قەرزەكە ئەو كارمەندانە دەگرێتەوە، كە مووچەكانیان لە رێگەی بانكەوە و بە شێوەی ماستەر كارتی نێودەوڵەتی وەردەگرن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" كە بانكەكە پلانێكی داناوە بۆ وەرگرتنی (كەفیل) لەو كارمەندانە تاوەكو باشترین خزمەت پێشكەش كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بكات".

لەماوەی ڕابردوودا بانكی ڕافیدەین لەڕێگەی ماستەر كارتەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لەو بانكە وەردەگرن چەندین پێشینەی لە جۆرەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە و كڕینی ئۆتۆمبێل و قەرزی نیشتەجێ‌ كردن داوە بە فەرمانبەران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP