Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ئەنفلوەنزای وەرزی تۆماركرا

کوردستان

بینراو 144

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەهۆی پەتای ئەنفلوەنزای وەرزییەوە، یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر تۆماركرا.

شەوی سەری ساڵ، لە نەخۆشخانەی گشتی تەندروستی هەولێر، یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركرا كە گومانیان هەیە به‌هۆی تووشبون به‌ ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای وه‌رزی (H1N1) بێت.

به‌ڕێو‌ەبه‌رایەتی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر لەپێناو نەگوێزرانەوەی نەخۆشییەكە، دوو هۆڵی لەناو نەخۆشخانەكە تایبەت كردووە بە توشبوونی ئەنفلوەنزای وەرزی و هەموو رێوشوێنێكی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكان".

لەماوەی رابردووشدا لە شاری سلێمانی، بەهۆی ئەنفلوەنزای وەرزییەوە چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان راگەیەندراو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمیش چەندین رێنمایی بۆ خۆپاراستن و روبەروبونەوەی ئەنفلوەنزای (H1N1) بڵاوكردەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP