Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی

جیهان

بینراو 134

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


وەزاەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدایە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە گەشت بۆ عێراق نەکەن، ، داوای لە ئەمریکیەکانی ناو عێراقیش کرد لە باڵیۆزخانەکە نزیک نەبنەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لەئێستادا هەڕەشە بۆ سەرجەم بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لە چەندین ناوچەی جیاوازی عێراقدا هەیە".

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدادی پایتەخت بەهۆی ئەو هێرشەی لایەنگرانی حشدی شەعبی بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان ئەنجامیاندا، هەموو کارەکانی باڵیۆزخانەکەیان راگرت.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەموو ئەو رەزامەندیانەشی رەتکردەوە، کە دابووی بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ گەشتکردن بۆ عێراق، داوای لە ئەمریکیەکانی ناو عێراقیش کرد لە باڵیۆزخانەکە نزیک نەبنەوە.

سێشەممەی رابردو لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه‌كانی حزبوڵا له‌ عێراق هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق، نوسینگه‌ی پشكنین و ده‌رگای دووه‌می باڵیۆزخانه‌كه‌یان سوتاند.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP