Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی ١٢ دیاریكرا

ئابوری

بینراو 2874

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، بۆ مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، "نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌ حه‌وت هه‌زار و ٢٥٠ تاوه‌كو ١١ هه‌زار و ٧٥٠ دینار دیاریكراوه‌".

قاره‌مان مه‌ولود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، "نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك كاره‌با، بڕی ٣٩ دینار دیاریكراوه‌و هه‌ر موه‌لیده‌یه‌كیش له‌ نێوان ١٢٠ بۆ ١٨٠ بۆ ٣٠٠ كاتژمێر كاریان كردووه‌.

قاره‌مان مه‌ولود سه‌باره‌ت به‌ نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ش وتی: "نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌ سێ جۆر دیاریكراوه‌، ئه‌وانه‌ی له‌ مانگێكدا ٣٠٠ كاتژمێر كاریان كردووه‌ بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ١١ هه‌زارو ٧٥٠ دینارو ئه‌وانه‌شی ١٨٠ كاتژمێر كاریان كردووه‌، نۆ هه‌زار دینارو ئه‌وانه‌شی ١٢٠ كاتژمێر كاریان كردووه‌ حه‌وت هه‌زارو ٢٥٠ دینار بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ئه‌ژمار كراوه‌".

له‌باره‌ی خشته‌ی پێدانی كاره‌باش بۆ مانگیکانوونی دووەمی ٢٠٩،یش، قاره‌مان مه‌ولود ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووە، "پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌مجۆره‌ ده‌بێت، كه‌ له‌كاتی نه‌مانی كاره‌بای نیشتمانی شه‌فتی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر (١)ی  دوای نێوه‌رۆ بۆ كاتژمێر (١)ی شه‌و كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌ده‌ن، شه‌فتی دووه‌م له‌ كاتژمێر(٦:٣٠) خولی به‌یانی تاكو كاتژمێر (٨:٣٠) خوله‌كی به‌یانی كاره‌با ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌ هاووڵاتیان و شه‌فتی سێیه‌میش له‌ كاتژمێر (٤:٠٠) ئێواره‌ تا كاتژمێر (١:٠٠) شه‌و كاره‌بای موه‌لیده‌ ده‌ده‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP