Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

میریان لە شەوی سەری ساڵدا بە جلێکی تەواو جیاوازەوە دەرکەوتووە

هەمەرەنگ

بینراو 15389

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


میریان قادر، هاوه‌ڵى دووه‌مى شاجوانى كوردستان بۆ ساڵى ٢٠١٨، چەند وێنەیەكی خۆی بە جلی بابا نوێلەوە بڵاوکردەوە، تیایدا نوسیویەتی، داواکارم لە خودای گەورە ھەرناخۆشیەک و ھەرگرفتێک و ھەرئازارێکمان ھەبووبێت ٢٠١٩ لەگەڵ خۆی بەرێت و ٢٠٢٠ ببێت بە خۆشترین ساڵی ژیانمان.

میریان ئاماژەی بەوەکردووە، " بۆ ٢٠١٩ بنووسم تۆ خۆشترین ساڵی ژیانم بویت ھەموو خۆشیەکانی ژیانت بەخشی بەمن لەم ساڵە زیاتر سادەیم بینی گەشتم بە خۆشەویستی ڕاستەقینە کە ئەبێت ھەرکەسێک بگاتە ئەو ھەستە سوپاس بۆ ھەموو خۆشیەکانت سوپاس ئەگەر ناخۆشی ھەبووبێت من دەرسم لێوەرگرت من ئەوەنە ئەم ساڵەم خۆشئەوێت نامەوێت کۆتای بێت بەڵام بەو ئومێدەوە کۆتایت پێیەت لەلام کە چاوەڕوانم ٢٠٢٠ زۆر خۆشتر بێت وە تۆ بناغەیەک بووبیت بۆ گەشتن بە خەونەکانم و ئاواتەکانم لە ساڵی نوێدا چاوەڕێم ببێت بە ساڵی خەونەکانم وە ساڵی ئێمە 🙈💙".

 میریان باسی لەوەشکردووە، داواکارم لە خودای گەورە ھەرناخۆشیەک و ھەرگرفتێک و ھەرئازارێکمان ھەبووبێت ٢٠١٩ لەگەڵ خۆی بەرێت و ٢٠٢٠ ببێت بە خۆشترین ساڵی ژیانمان و کوردستانمان خوای گەورە نیازی ھەموو لایەک بەدیبھێنێت".

له‌ ساڵى ٢٠١٨دا و له‌ رێوڕه‌سمى هه‌ڵبژاردنى شاجوانى كوردستان، میریان به‌ هاوه‌ڵى دووه‌مى شاجوانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا، سانا مه‌حموود توانى ببێته‌ شاجوانى كوردستان، هه‌روه‌ها كارێز زوهێر ناسناوى هاوه‌ڵى یه‌كه‌مى شاجوانى پێدرا.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP