Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵەدنی: هەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێکە لە پیاوە جوانەکانی نیشتیمان یەخەی بەردەن

کوردستان

بینراو 235

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەبوبەكر هەڵەدنی بەرگری لە پارێزگاری سلێمانی دەكات و لە پۆستێكدا نوسیویەتی، هەڤاڵ ئەبوبەکر یەکێکە لە پیاوە جوانەکانی نیشتیمان یەخەی بەردەن.

ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سەبارەت بە لێدوانێكی هەڤاڵ ئەبوبەكر كە مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا نوسویەتی، "هێرش وپەلاماری ناڕەوا بۆسەر کاک دکتۆر هەڤاڵ راگرن، بڕۆن تیرەکانتان بگرنە نەوت دزەکان، ئەو مافیاو چەتانەی لەگەڵ لوش دانی قوت وداهاتمان، بەهاکانیان زیندە بەچاڵ کرد، ئەوانەی خەونی منداڵەکانمان دەدزن، ئەوانەی رۆژێک لە رۆژان قەپوچکە ماستێکیان لەگەڵ هەژارەکان نەخوارد، ئەوانەی رەگەزنامەکانیان لەباخەڵ دایە و دەقە و سەعات ئامادەی تێقوچانن نەک خزمەتکردنی ئەم گەل و ووڵاتە".

دەشڵێت, "یەخەی دکتۆر هەڤاڵ بەردەن، ئەو یەکێکە لەپیاوە جوانەکانی نیشتیمان، بەهەر نەشتەرێکتان رووبەجەستەی ئەم مرۆڤە خاوێنە ،شەوکوت وببڕوبخۆرە ناکەس بەچەکان زیاتر دادەبەستن".

ئەبوبەكر هەڵەدنی راشیگەیاندووە، "دکتۆر هەڤاڵ گەر لەدەربڕینێکیشا بۆی نەیات ونەیپێکێ، بایی ئەوە نییە ئەم مرۆڤە دەست ودڵ وداوێن پاکە هەنجن هەنجن بکرێت".

 

دوای ئەوەی هەڤاڵ ئەبو بەکر لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان مشوری خۆیان بخۆن بۆ نەوتی زستان وەک چۆن خەمی ئوتومبێلەکەی دەخوات، دەخیلەیەک دابنێن ئەگەر رۆژانە ٢٥٠ دیناری تێبکەن ئەوا لە ساڵێکدا دەتوانن بەرمیلێک نەوت بکرن پێی، ئەمەش  کاردانەوەی لای هاوڵاتیان لێکەوتەوە لەرێگای سۆشیال میدیاوە چەندین پۆستیان دژی ئەو وتانەی پارێزگاری سلێمانی نووسی هاولاتیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP