Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎كەناڵی ئەلعەرەبییە مردنی پێشكەشكارێكی بەناوبانگی راگەیاند

کوردستان

بینراو 408

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

  بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری دیاری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ و ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ حه‌ده‌س، نه‌جوا قاسم كۆچی دوایی كرد. كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری دوبه‌ی كۆچی دوایی كردووه‌.


 نه‌جوا، بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری پرۆگرامه‌ سیاسییه‌كان بووه‌ و دیارترینیان پرۆگرامی هه‌واڵی “حدث اليوم” بوو له‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ و ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ حه‌ده‌س. وه‌ك په‌یامنێریش رووماڵی جه‌نگه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق و لوبنانی كردووه‌ و ١١ ساڵ له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (المستقبل)ـی لوبنانی كاری كردووه‌، پێش ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ بچێته‌ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌.


نه‌جوا قاسم له‌ چواره‌م فێستیڤاڵی عه‌ره‌بی بۆ راگه‌یاندن له‌ لوبنان، خه‌ڵاتی باشترین بێژه‌ری وه‌رگرتووه‌، كه‌ پارچه‌یه‌ك كریستاڵ بوو، رۆژنامه‌ی ریازی سعوودیش به‌ په‌یامنێری جه‌نگ ناوی بردووه‌. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP