Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریكا داوای ١٠٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرەبووی باڵیۆزخانەكەی لە عێراق دەكات

عێراق

بینراو 336

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


پەرلەمانتاریكی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمریكا داوای ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەعێراق دەكات بۆ قەرەبوكردنەوەی باڵیۆزخانەكەی.

فایەق شێخ عەلی، ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو زیانەی لە هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كەوتەوە، ئەمریكا داوای قەرەبووی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە حكومەتی عێراق كردووە.

فایەق شێخ عەلی راشیگەیاندووە، "ئەو قەرەبووە بۆ ئەو زیانانەیە كە بەر پەرژین و دەرگا و پەنجەرەی باڵیۆزخانەكە كەوتووە، دەبێت عێراق ئەو پارەیە لە بودجەی گەلەكەی بدات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP