Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

١٠٠ ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی چەند نەخۆشخانەیەکی ھەولێر تەرخانکرا

کوردستان

بینراو 20

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

پارێزگاری هەولێر جەختیشیکردەوە، ئەوەی لە توانا دابێت ھاوکار دەبن بۆ ئەوەی تەواوی گرفتەکانی چارەسەر بکرێن.

فرسەت سۆفی راشیگەیاند، لە نزیکەوە لە رەوشی نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاگاداربوون و باشترین خزمەت پێشکەش دەکەن بۆیە دەستخۆشی لە کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە دەکات.

لە بارەی تۆمارکردنی حاڵەتی مردن بە نەخۆشی ئەنفلەوەنزای بەراز، کە پەتای وەرزی پێدەوترێت، دکتۆر دلۆڤان بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی ھەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، تا ئێستا یەک حاڵەت تۆمارکراوە، ئەویش ھێشتا ئەنجامی پشکنینە فەرمییەکان دەرنەچووە تا بە تەواوی رابگەیەنن مردنەکە بە ڤایرۆسی H١N١ بووە یان نا، چونکە نەخۆشەکە کێشەی سییەکانیشی ھەبووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP