Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی تورکیا رەوانەکردنی هێزی بۆ لیبیا پەسەندکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 105

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی ناردنی هێزی سەربازی وڵاتەکە بۆ لیبیا کۆبوەوەو لە کۆبونەوەکە بڕیاری ناردنی هێز بە دەنگی ٣٢٥ پەرلەمانتار پەسەندکرا، هاوکات ١٨٤ پەرلەمانتاری دیکەش دژی بڕیارەکەی دەنگیاندا.

مۆڵه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری تورکیا بۆ رەوانەکردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا تاكه‌ خاڵی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیا بو، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی مۆڵه‌ته‌كه‌، گفتوگۆكان ده‌ستیان پێکرد. 
 
لە کۆتاییدا یاداشتنامه‌ی رێگه‌پێدان به‌ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه‌ ئاماده‌كرابو، له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ په‌سه‌ندكرا. 

پێشتر فوئاد ئۆکتای، جێگیری رەجەب تەب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاندبو، "ئەگەر سوپای نیشتیمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر هێرشەکەی بۆ سەر تەرابلوس رابگرێت، ئەوکاتە پێویست ناکات هێزی سەربازی بۆ لیبیا بنێرین"

ئاماژەی بەوەشکرد، "رێککەوتننامەی لێکتێگەییشتن هەمو لایەنێکی لەخۆگرتووە، هەر لە یارمەتی مرۆییەوە تا ناردنی هێزی سەربازی بۆ پاڵپشتی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا، تورکیا دەیەوێت لەرێگەی ئەو رێککەوتننامەیەوە کۆتایی بە قەیرانی لیبیا بهێنێت".

لەئێستادا حکومەتی تورکیا خۆی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا ئامادەدەکات، بەپێی رێککەوتننامەیەک کە لە ٢٧ی مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوو لەنێوان رەجەب تەیبب ئەردۆگان و فایز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی واژۆکراوە.

پێشتر نەتەوە یەکگرتوەکان لەراپۆرتێکدا بڵاویانکردەوە، توکیا هێزی ناردووە بۆ تەڕابلوس سەرەڕای ئەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەو کارەی لێ یاساغکردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP