Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەلی حەمە ساڵح: قازانجی مانگێکی ھێلکەی قاچاخ نۆ ملیۆن دۆلار بووە

کوردستان

بینراو 237

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

عەلی حەمە ساڵح لە پەرەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، دوای زیاتر لە دوومانگ بەدواداچوون بۆ هێنانە ناوەوەی هێلکەی قاچاخ، قازانجی یەک مانگی نۆ ملیۆن دۆلار بووە.

عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاندووە، "سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی ناوخۆو داراییمان ئاگادارکردەوە، داوای رێگریمان کرد، بەڕێوبەری گشتی گومرگیش پێی رایگەیاندین، ئەم قاچاخچی و ھێنانی کاڵایە ھەر لە باشماخ نییەو لە زۆربەی خاڵە سنوریەکان دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، قازانجی ھێنانی ھێلکەی قاچاخ مانگانە نۆ ملیۆن دۆلارە، حکومەت لیژنەیەکی دروستکردووەو چونەتە خاڵە سنوریەکان و دڵنیا بونەتەوە لەم قاچاخچێتیە رەشە.ئێستا چاوڕێی ئیجرائاتین.
وەزیرو بەڕێوبەرو بەرپرسی باڵاو ھێزی ئەمنی لەم دۆسیەی ھێنانی ھێلکەدان و بە مێکزەمین پاسەوانی دەکرێن.

لەکۆتایسدا عەلی حەمە ساڵح جەختیکردووەتەوە، ئەمە تەنیا یەک ڕێگای گەندەڵیە لە خاڵە سنوریەکان، لە ئیبراھیم خەلیل بۆ باشماخ ژمارەیەک کۆمپانیاو بەرپرس مانگانە زیاتر لە ٤٠ ملیۆن دۆلار دەبەن، وردەکاری خراوەتە بەردەست سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت ، بەڵێنێ چاکسازیانداوە، کرا زۆر باشەو ئەوەماندەوێ، نەشکرا نابینە پاسەوانی دزی و گەندەڵی کەس و قسەی تر دەبێت.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP