Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خامنەیی سێ رۆژ ماتەمینی لە ئێران ڕاگەیاند هەڕەشەی توند لە ئەمریكا دەكات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 333

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

عەلی خامنەیی رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی كوژرانی ژەنەڕاڵەكەیان لە عیراق سێ رۆژ ماتەمنی ڕاگەیاند.

هاوكات خامنەیی ئاشكرایكرد كە ئەمریكا دەبێت چاوەڕێی وەڵامی جەرگڕ بكات بەرامبەر بە كوشتنی سلێمانی.

رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی دەشلێت "رێگای سلێمانی بە كوشتنی كۆتایی پێ نایەت، با هەموو هاوڕێیان و دوژمنانی ئێران بزانن كە جیهاد و بەرگری بەردەوام دەبێت".

هەروەها وتیشی"كوشتنی ئەو موجاهیدەمان رووداوێكی تاڵە، بەڵام بەردەوام دەبین لە جەنگ، تا بەدەستهێنانی سەركەوتنی كۆتایی، كه بەلای دووژمنانەوە زۆر تاڵتر دەبێت بۆیان".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP