Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

راگەیەندراوی پنتاگۆن لەسەر كوشتنی قاسم سلێمانی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 588

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا "پنتاگۆن" لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە سوپاكەیان قاسم سلێمانی لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەمریكا كوشتووە، باس لە هۆكاری كوشتنەكەشی دەكات.

لەو ڕاگەیەندراوەدا پنتاگۆن ئاشكرایكردووە كە كوشتنى قاسم سلێمانی سەرۆكی فەیلەقی قودسی ئێران وەك رێكارێكی پێویست بووه بۆ پاراستنی كارمەندان و سەربازانی ئەمریكا لە دەرەوە لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترمپ ئەنجام دراوە. 

پنتاگۆن ئەوەشی ئاشكراكردووە كە كوشتنەكەی بەهۆی ئەوەوە بووە  "سلێمانی بەرنامەی ئەوەی هەبووە كە پلان دابڕێژێت بۆ هێرشكردنە سەر دبلۆماتكار و سەربازانی ئەمریكا لە ناوچەكە، بەو جۆرە رێگریان كردووە لە بەردەوام بوون".

هەروەها پنتاگۆن ئەوەشی راگەیاندووە كە قاسم سلێمانی بەرپرسە لە كوژرانی سەدان سەربازی ئەمریكی و سەدانیش لە هاوپەیمانان. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP