Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وردەکاریی چۆنیەتی کوشتنی قاسم سلێمانی ئاشکرابوو

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 7714

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمەریكی وردەكاری نوێی لەسەر كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس‌و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوكردووەتەوە، كە لە بۆردومانێكی ئاسمانی فڕۆكە ئەمەریكییەكان لەنزیك فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كوژران.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە گورزە ئاسمانییەكە دوو  ئۆتۆمبیلی پێكاوە، كە قاسم سلێمانی و چەند سەركردەیەكی میلیشیاكانی سەر بەئێرانی تێدا بووە لەكاتێكدا خەریكی جێهێشتنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بوون، ئەویش بە فەرمانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكاو هێرشەكەش لەلایەن فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی ئەمەریكاوە جێبەجێكراوە.

بەرپرسە ئەمەریكییەكان رایانگەیاندووە، كە دوو ئۆتۆمبیلەكە چەندین گورزی مووشەكیان بەركەوتووە و بووەتە هۆی كوژرانی پێنج كەس لەوانە قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و رەزا جابری بەرپرسی پەیوەندییەكان لەناو هێزەكانی حەشدی شەعبی.

جەنەراڵێك لە فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكان لەبەغدا، كە ئامادە نەبووە ناوەكەی ئاشكرا بكات ئاشكرایكردووە، قاسم سلێمانی و رەزا جابری لەڕێگای فرۆكەیەكەوە هاتوونەتە فرۆكەخانەی بەغدا، كە لە سوریاوە هاتووە، بەڵام ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو، كە سلێمانی بەر لە كوشتنی لە بەیرووتەوە هاتووە نەك لە سوریا .

ئەو جەنەراڵە عێراقییە راشیگەیاندووە، دوو ئۆتۆمبیل لەخوارەوەی فڕۆكەكە وەستاون و سلێمانیان هەڵگرتووە، كە موهەندیس لەیەكێكیاندا بووە، لەكاتی دەرچوونیشیان لە فرۆكەخانە بەر هێرشەكە كەوتوون.

باس لەوەش كراوە، كە لەناو كوژراوەكاندا زاوای قاسم سلێمانی (ئێرانییە)، لەگەڵ زاوای عیماد موغنییە (فەرماندەیەكی حیزبوڵڵای لوبنان بوو لە سوریا) هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP