Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژیاننامەی قاسم سلێمانی

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 767

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

قاسم سلێمانی ١٠ی ئادار ١٩٥٨ لە گوندی رابۆردی پارێزگای کرمان لە بنەماڵەیەکی جووتیاردا لەدایک بووە، ئەو کە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدران و کاراکتەری پشت سیاسەتی ئێران بو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە درێژایی ٢٠ ساڵی رابردو، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا کوژراو  و چەندین دۆسیە  و روداوی  نهێنی لەگەڵ خۆیدا بە نادیاری بەجێهێشت.

قاسم سلێمانی تا تەمەنی ٢٠ ساڵی کرێکارێکی ئاسایی بوە و هیچ ئینتیمایەکی ئاینی یان سیاسیی نەبوە، بەڵام بۆ یەکەمجار لە رێگەی ئەحمەد سلێمانی ئامۆزای کە بەیەکەوە لە گوندەوە چون بۆ کرمان، بەشداری لە وتارە ئاینی و سیاسییەکانی رەزا کامیاب دەکات.

لەگەڵ بەهێزبونی رێکخراوی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ساڵی ١٩٩٧دا قاسم سلێمانی کرا بە  فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، هۆکارەکەشی ئەوە بو ئەزمونی شەڕکردنی لە ناوجە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەبوە و  جوگرافیای ئەفغانستانیش بەختێکی باشی بە سلێمانی بەخشی بۆ ئەوەی پۆستی فەرماندەیی سوپای قودسی وەربگرێت.

پێشوتریش موه‌فەق روبیعی وەزیری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە "شەرقولئەوسەت" راگەیاندبو، "سوپای قودس بە سه‌رۆکایەتی قاسم سلێمانی لە هەمو رەهەندە سیاسیی و ئابورییەکانی عێراق و تەنانەت ناوچەی سەوزی بەغداش کە کۆنسوڵگه‌ی وڵاتانی رۆژاوایی و عەرەبی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و پەرلەمان و داوودەزگه‌كانی حکوومەتی عێراقی تیادایە، هه‌ژموونی هەبوە".

لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە سلێمانی وەکو نوێنەری عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران سەرپەرشتی سیاسەتی فروانکردنی هەژمونی ئێران لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕستیدا کردوە، رۆڵی ئەو لە سوریا، لوبنان، یەمەن و عێراقدا بەشێوەیەکی فراوانی رەنگی دابوەوە و لە زۆرینەی هەنگاوە سیاسیەکانی ئەو وڵاتانەدا رۆڵی هەبوە.

وەزارەتی دەرەوە و دارایی ئەمەریکا ساڵی ٢٠١١، "بە تاوانی هاوکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی بەشار ئەسەد لە دژی هاووڵاتییانی سووری قاسم سلێمانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە".

ساڵی لە ٢٠٠٧وە بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوە سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، قاسم سلێمانی خراوەتە ناو لیستی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە پێویست دەکات چاودێری بکرێن.

رۆژی ٣ی کانونی دوەم قاسم سلێمانی لەگەڵ فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن ‌هێزەکانی ئەمریکاوە بە موشەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆردومانکران و لەگەڵ هەشت کەسی دیکەدا کوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP