Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سیستانی لەسەر کوشتنی سولەیمانی و ئەبو مەهدی هاتە دەنگ

عێراق

بینراو 2338

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌ په‌یامێكدا، ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی كرد و داوایكرد، عێراقییه‌كان دان به‌ خۆیاندا بگرن.

عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، وتاربێژی هه‌ینی په‌یامێكی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق خوێنده‌وه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌دا سیستانی رایگه‌یاندووه‌، ده‌ستدرێژی سته‌مكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشێلكارییه‌كی روون و بێ په‌رده‌ی سه‌روه‌ری عێراق و به‌ڵگه‌نامه‌ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئه‌و رووداوه‌ سته‌مكارانه‌یه‌ كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هید بوونی پاڵه‌وانه‌كانی شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆری داعشدا ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ وڵات رووبه‌ڕوی ره‌وشێكی زۆر سه‌خت بووه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین دان به‌ خۆیاندا بگرن و به‌ داناییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌ بكه‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP