Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران شوێنگرەوەی سولەیمانی دیاریکرد

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 672

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

كەمێك بەر لە ئێستا، وەزیری بەرگری ئێران، ئیسماعیل قائانی وەك شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی، بۆ فەرماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دیاریی كرد.

پاش كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری ئێران، جه‌نه‌راڵ ئیسماعیل قائانی، وه‌ك فه‌رمانداری نوێی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران دیاریكرد.

قائانی به‌ كه‌سی دووه‌می ناو فه‌یله‌قی قودس داده‌نرا و پاڵپشتێكی سه‌رسه‌ختی به‌ره‌ی به‌رگریی بووه‌ له‌ سووریا و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین.

ئەوەش لە کاتێکدایە قائانی پێشتر رایگەیاندبوو، "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هاوشانمان ده‌وه‌ستن، له‌ واقیعدا له‌ژێر ئاڵای ئێراندا راوه‌ستاون، ئه‌وه‌ش خاڵی هێزی هه‌رێمایه‌تی و كاریگه‌ر و راسته‌قینه‌ی ئێرانه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست كه‌ دوژمنانمان له‌ ده‌ستیانداوه‌".

هه‌ندێك له‌ میدیاكانیش قائانی به‌ پیاوێكی سه‌خت ناوده‌به‌ن كه‌ زۆر جیاوازیی نییه‌ له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی و شاره‌زایی پێویستی هه‌یه‌ له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ جیاوازه‌كانی شه‌ڕ و ململانێدا.

بەرەبەیانی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت كەسی دیكە كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP