Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆککۆماری عێراق: ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین

عێراق

بینراو 641

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌ باره‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

 بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، به‌و په‌ڕی نیگه‌رانی و په‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی هه‌ردوو سه‌ركرده‌مان پێگه‌یشت كه‌ رۆڵێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ رێكخراوی داعشی تیرۆریستی گێڕا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئێمه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ سه‌ریكێشاوه‌ بۆ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی عێراق و بێگومان لێكه‌وته‌ی ئه‌منیان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌. به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ عه‌قڵ و لۆژیك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و دوژمنكارییه‌ نه‌درێت، كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه‌ی به‌ روونی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌رۆككۆماری عێراق، داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك كردووه‌ به‌ دانایی و ئارامگرییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و عێراق په‌لكێشی شه‌ڕێكی دیكه‌ نه‌كه‌ن. 

 ئەوە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت كەسی دیكە كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP