Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نامەیەکی ئەمریکا بۆ سولەیمانی کە بەر لە دوو ساڵ بۆی ناردبوو

جیهان

بینراو 6837

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دوای دوو ساڵ دێت له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی هۆشداریی كه‌ له‌لایه‌ن مایك پۆمپییۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆی نێردرابوو.

مایك پۆمپییۆ، لە رۆژی ٢/١٢/٢٠١٧ كه‌ ئه‌و كاته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا CIA بوو، له‌ كۆڕبه‌ندی ریگان بۆ به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی گووتی، "له‌ نامه‌یه‌كدا هۆشداریم داوه‌ته‌ قاسم سوله‌یمانی كه‌ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران یه‌ك هه‌نگاو بچنه‌ پێشه‌وه‌ و هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا و عیراق، ئه‌مه‌ریكا له‌ناوت ده‌بات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "پێمانوابوو سه‌ركرده‌كانی ئێران به‌ روونی له‌و په‌یامه‌ی واشنتن ده‌گه‌ن، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ سوله‌یمانی ره‌تیكرده‌وه‌ نامه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرێت".

لای خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د محه‌مه‌دی گوڵپایه‌گانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی رێبه‌ری باڵای ئێران ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ نامه‌كه‌ی پۆمپییۆ له‌ ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌ سنووری سووریا و عێراق گه‌یشتبووه‌ قاسم سوله‌یمانی، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه‌ی سوپای قودس ره‌تیكردبووه‌وه‌ نامه‌كه‌ بخوێنێته‌وه‌ و گوتبووی، هیچ شتێكم له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌دا نییه‌".

هه‌ر بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو مانگی رابردوودا و به‌تایبه‌تی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو په‌لاماری چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا درا له‌ به‌غدا، شه‌وی رابردوو قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس و هەشت هاوه‌ڵی دیكه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ كرانه‌ ئامانج و له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP