Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکەم لێدوانی ترەمپ لەدوای کوژرانی سولەیمانی

جیهان

بینراو 729

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێران لە هیچ شەڕێکدا براوە نەبووە و لە هیچ دانوستاندنێکیشدا نەدۆڕاوە".

هەروەها مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی رایگەیاندبوو، "هێرشەکەی ئەمریکا پشتبەستوو بوو بە زانیاری هەواڵگری کە ئاماژەی بەوە دەدا قاسم سولەیمانی پلانی دادەڕشت بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ناوچەکەدا".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئەو هێرشەی کە قاسم سولەیمانی تێیدا کوژرا، بووە هۆی ئەوەی کە ژیانی دەیان خەڵکی ئەمریکی پارێزراوبێت. ئەو هێرشانەش کە قاسم سولەیامنی پلانی بۆ دانابوو. بڕیاربوو لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەنجامیان بدات".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ لە هێرشێكی موشەكی فرۆكەكانی ئەمریكا بۆ سەر دو ئۆتۆمبێل لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد، هەریەك لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی گشتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت كەسی دیكە كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP