Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق دەکات

عێراق

بینراو 453

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فەتح داوای یه‌كخستنی ریزی هێزه‌ نیشتمانییه‌كانی عێراق و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و راشیگەیاند، "كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو موهه‌ندیس سورترمان ده‌كات له‌ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان".

هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەیەن نامەیەکدا له‌گه‌ڵ ئیدانه‌كردنی كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكادا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ریه‌ك قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كردوو رایگه‌یاند، "ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدابوو كه‌ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس سه‌ردانی فرۆكه‌خانه‌ی كردبوو به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له‌قاسم سلێمانی".


دووپاتیشیکردەوە، ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ هێزه‌كانمان سورتر ده‌كات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبون له‌خه‌بات و قوربانیدا له‌پێناو پره‌نسیپ و پاراستنی زیاتری سه‌روه‌ری عێراق و ئاشكرایكرد،"داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ین ریزه‌كانی خۆیان یه‌كبخه‌ن له‌ پێناو ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان چونكه‌ مانه‌وه‌یان له‌عێراق زیاتر بارودۆخه‌كه‌ تێكده‌دات و ده‌بێته‌ هۆكاریش بۆ ڕژانی زیاتری خوێنی عێراقییه‌كان".

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح داواشی له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق كردوه‌ له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابون بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی عێراق له‌هه‌ر شه‌ڕێك كه‌ ڕوبه‌ڕوی وڵات ببێته‌وه‌، ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "پێویسته‌ په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن و بڕیارێكی بوێرانه‌ بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق بده‌ن تا چیتر نه‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر عێراق".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP