Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"گەلی ئێران زۆر دڵتەنگ نەبوون بە کوژرانی سولەیمانی بۆیە دەبوو زوتر بکوژرایە"

جیهان

بینراو 318

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دووپاتی دەکاتەوە كه‌ ده‌بوو ساڵانێكی زۆر به‌ر له‌ ئێستادا قاسم سلێمانی بكوژرایه‌ و راشیگەیاند، ده‌ستی له‌كوشتنی ملیۆنان خه‌ڵك هه‌بووه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا له‌ هەژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لە تویتێکدا نوسیویەتی، "ماوه‌یه‌كی زۆره‌ فه‌رمانده‌ قاسم سلێمانی ده‌ستی هه‌یه‌ له‌كوشتن و برینداركردنی هه‌زاران ئه‌مریكی، به‌نیازیش بوو هه‌زاران ئه‌مریكی دیكه‌ بكوژێت، به‌ڵام راگیرا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "قاسم سلێمانی به‌رپرسه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ له‌كوژرانی ملیۆنان خه‌ڵك له‌ناویشاندا كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خۆپیشانده‌رانی ئێران".

ترەمپ ئەوەشی وتووە،"ئێران هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی دروست دان به‌وه‌دا نانێت، قاسم سولەیمانی هه‌م كابرایه‌كی بێزراو بوو، هه‌میشە خه‌ڵكی لێی ده‌ترسان له‌ناوخۆی ئێراندا، بۆیه‌ گه‌لی ئێران به‌و جۆره‌ دڵته‌نگ نه‌بوون وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێران نیشانی ده‌ده‌ن ده‌بوو ساڵانێكی زۆر به‌ر له‌ئێستا بكوژرایه‌".

ئەوە لە کاتێکدایە، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ هێرشێكی موشه‌كی فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دو ئۆتۆمبێل له‌ نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هەشت كه‌سی دیكه‌ كوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP