Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: پاوانخوازی ئێران لە عێراق کۆتاییەکی باشی نابێت

جیهان

بینراو 256

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە نوێترین تویتیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیویەتی، عێراقییه‌كان نایانه‌وێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و ئەوەشی وتووە، "پاوانخوازی ئێران هه‌رگیز كۆتاییه‌كه‌ی باش نابێت".

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر  لە پۆستێکیدا نوسیویەتی، " سه‌ره‌ڕای هه‌موو كاره‌كانمان بۆ عێراق، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئه‌مریكا ساڵانه‌ ملیاره‌ها دۆلار ده‌دات به‌حكومه‌تی عێراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "گه‌لی عێراق نایانه‌وێت پاوانخوازی ئێرانیان به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن، به‌ڵام له‌كۆتاییشدا ئه‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی خۆیانه‌".


باس لەوەشدەکات، "له‌ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردودا، ئێران تا ده‌هات زیاترو زیاتر هه‌ژمونی خۆی به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پاند، گه‌لی عێراقیش هیچكات به‌وه‌ دڵخۆش نه‌بون، "پاوانخواز"ی ئێران هه‌رگیز كۆتاییه‌كه‌ی باش نابێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP