Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئیسماعیل قائانی كێیه‌؟

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 2368

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی قاسمی سوله‌یمانی له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد كوژرا، كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئیسماعیل قائانی كراوه‌ته‌ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس

ئاژانسی (فارس) ی ئێرانی ڕایگه‌یاند، كه‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ بروسكه‌یه‌كدا له‌ جێگای قاسمی سوله‌یمانی، عه‌مید/ ئیسماعیل قائانی  كردوەتە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ دیاره‌كانی سوپای پاسداران داده‌نرێت، كه‌ ڕۆڵێكی گرنگی له‌ جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عیراق و ئێراندا بینیوه‌ و له‌ ساڵی ۱۹۹۷ە‌وه‌ جێگری قاسمی سوله‌یمانیه‌
 
له‌ بروسكه‌كه‌دا دان به‌وه‌دا نراوه‌، كه‌ قائانی ده‌ستێكی باڵای له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی دراوسێدا هه‌بووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ خامه‌نه‌یی ده‌ڵێت:" له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ پاڵ قاسمی 
سوله‌یمانیدا بووه‌".

وتیشی،"پلانه‌كه‌ هه‌مان ئه‌و پلانه‌ ده‌بێت كه‌ له‌سه‌رده‌می سوله‌یمانیدا جێبه‌جێ ده‌كرا، بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م كادیران ده‌كه‌ین به‌ هه‌موو هێزیانه‌وه‌ هاوكاری قائانی بكه‌ن".

قائانی به‌ دووه‌م كه‌سی ناو سوپای پاسداران داده‌نرێت، هه‌میشه‌ به‌ لێدوانه‌كانی پشتگیری له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ كاروباری ناوخۆی سوریادا.
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ خامه‌نه‌یی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی بۆ كوژرانی قاسمی سوله‌یمانی ڕاگه‌یاند، به‌ڵێنیشی دا كه‌ ( به‌ توندی تۆڵه‌) ده‌كه‌نه‌وه‌، وتی:" تاوانكارانی كوشتنی سوله‌یمانی ده‌بێت چاوه‌ڕوانی تۆڵه‌ی توندی ئێمه‌بن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP