Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران: لەکات و ساتی گونجاودا تۆڵەدەکەینەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 599

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەسەرپەرشتی خامنەیی كۆتاییهات و راگەیەندراوێكی لەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی بڵاوكردەوە و جەختی لەوەكردەوە، كە وڵاتەكەی لەكات و ساتی گونجاودا تۆڵەی دەكەنەوە. 

لەراگەیەندراوەكەی  ئاسایشی نیشتیمانی ئێران هاتووە، "ئەوانەی دڵیان بەو تاوانە خۆش کردووە دەبێت بزانن کە ئەو جۆرە هەنگاوانە کوێر وترسنۆکانەیە و ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەپێدانی بەبێ پاشەکشە لە سیاسەتەکانی بەرگریی چالاک، بەهێزتر دەکات".

 ئاماژەی بەوەشداوە، واشنتن له‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامیدا به‌ئاسانی ڕزگاری نابێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو،  بڕیاری پێویستیان تایبه‌ت به‌ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌ركردوه‌، ئه‌وانه‌شی دڵیان به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌ تاوانكاریه‌ خۆشكردوه‌، ده‌بێت زۆر باش بزانن كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌، هه‌نگاوی كوێرانه‌و ترسنۆكانه‌ن و ئیراده‌ی ئێران له‌درێژه‌پێدانی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌  سیاسه‌تی به‌رگری ئێران به‌هێزتر ده‌بێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP