Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا سێ هەزار سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوراست دەکات

جیهان

بینراو 146

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

 


وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا  ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی سێ هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی.

كەمێك لەمەوبەر لەبەیاننامەیەكدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا( پنتاگۆن)  رایگه‌یاندوه‌ ، ‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و سێ هه‌زار سه‌ربازه‌ وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنێكی پێشوه‌خسته‌ بۆ هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا روو بدات.

هەروەها ئەو هێزانە لەعێراق و كوەیت و كەنداو جێگیر دەكرێن. 

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەچەند رۆژی رابردوو ئەمریكا ژمارەیەكی دیكەی هێزی رەوانەی باڵیۆزخانەكەی كرد لەبەغدا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP