Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تره‌مپ: به‌ فه‌رمانی قاسم سوله‌یمانی هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

جیهان

بینراو 243

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ فه‌رمانی ئه‌و هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قاسم سوله‌یمانی ئه‌نجامدراوه‌.

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رپرسیاری كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیشه‌ و پلانی كوشتنی دیپلۆماته‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی هه‌بوو و به‌شداری له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان كردووه‌.

تره‌مپ له‌ درێژه‌ی گوته‌كانیدا راشیگه‌یاند، پلانی هێرشی دیكه‌ی هه‌بووه‌ و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا ده‌بووایه‌ زۆر پێشتر ئه‌نجام بدرێت.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، مه‌به‌ستیان له‌و كاره‌ رێگریكردن بووه‌ له‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ نه‌ك هه‌ڵگیرسانی.
هاوكات ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ پارێزگاری له‌ هاوپه‌یمانه‌كانیشیان ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌ و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP