Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریكا شەش كەسی تری سەر بەمیلیشیاكانی حەشدی كوشت

کوردستان

بینراو 409

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای یەك رۆژ لە كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەعات ١:١٢ی شەو-ی رابردوو، لەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە، هێزەكانی ئەمریكا لەسەر رێگای تاجی باكووری بەغدا، شه‌ش سەركردەی تری حەشدی شەعبییان كوشت.

بەرپرسێك لە پێنتاگۆن بەگۆڤاری نیوز ویك-ی راگەیاندووە، پرۆسەی بۆردومانەكەی درەنگانی شەوی رابردوو بۆ سەر قافلەیەكی ئۆتۆمبیلی كەتیبەی ئیمام عەلی بووە، كە لە سێ ئۆتۆمبیل پێكهاتووە و دوان لە ئۆتۆمبیلەكان بەر بۆردوكانەكە كەوتوون، كە تێیدا شەش كەس كوژراون و سێ كەسیش بە قورسی بریندار بوون.

 هەرچەندە هەواڵەكان باس لە كوژرانی سەركردەی كەتیبەكە شەبیل زەیدی و موقەدەم رائد كەروی فەرماندەی لیوای كەتیبەی ئیمام عەلی و سەركردەی سرایا ئەلخراسانی حامد ئەلجەزائیری دەكەن، بەڵام سەرچاوەیەك لەحەشدی شەعبی ئەوەی بەدرۆخستووەتەوە.

بەرپرسەكەی پێنتاگۆن جەختی لەوەشكردووەتەوە، كە پرۆسەكەی ئەمشەو درێژە و هەمان ستراتیژییەتی ئەو پرۆسەیە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە لەسەر كوشتنی قاسم سلێمانی بەرپرسی سوپای قودسی- پاسداران.

هەروەها بەرپرسێك لەهێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ دەیلی نیوز دواوە و رایگەیاندووە، بۆردومانێكی ئاسمانی كاروانێكی سێ ئۆتۆمبیلی كردووەتە ئامانج لە نزیك ستادیۆمی تاجی نزیك بەغدا و رەتیكردووەتەوە، كە ئەو كاروانی ئۆتۆمبیلە هەریەك لە شەبیل زەیدی و رائد كەروی و حامد ئەلجەزائیری تێدا بووبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP