Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق… هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پرد و شه‌قامه‌كانى به‌غدا ده‌گرن

کوردستان

بینراو 221

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ مه‌راسیمى به‌خاكسپاردنى جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق ژماره‌یه‌ك له‌ پرد و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى به‌غداى پایته‌ختیان گرت.

راگەیاندنەکانی عێراق رایانگەیاند، له‌ شه‌وى رابوردووه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق پردى هه‌ڵواسراو، یه‌كێك له‌ گرنگترین پرده‌كانى به‌غدا كه‌ ناوچه‌ى سه‌وز به‌ كه‌راده‌ و چادرییه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، گرتووه‌.

ژماره‌یه‌كى دیكه‌ له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گیراون، ئه‌مه‌ش به‌هۆى مه‌راسیمى به‌خاكسپاردنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كه‌ پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك زۆرى لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى تیادابكه‌ن.

به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى سێ-ی كانونى دووه‌می ٢٠١٩ هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كرانه‌ ئامانج و كوژران، له‌و هێرشه‌دا كه‌ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كى تر له‌ پله‌دارانى ئێران و به‌رپرس و چه‌كدارانى ترى حه‌شدى شه‌عبى كوژران. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP