Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆمپیۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵات ئه‌نجامدا

جیهان

بینراو 231

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵاتی به‌غدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كوشت، شه‌وی رابردوو پۆمپیۆ شه‌ش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا. 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی رابردوو له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێردا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەلی عهدی سعودیە(بن سەلەمان) و محه‌مه‌د بن زایدی شازادەی ئیمارات و سەعد حەریری سەرۆكوەزیرانی پێشووی لوبنان و تەمیم بن حمدی میری قەتەر و بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی كوردستانەوە كردوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ راوێژكردن و تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ بووه‌ به‌ تایبه‌ت دوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP