Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی لە کوشتنی قاسم سلێمانی راگه‌یاند

عێراق

بینراو 227

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


به‌رپرسێكی ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت چاوپۆشی بكرێت له‌وه‌ی دوێنێ روویدا، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌، كوشتنی قاسم سلێمانی واتای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ دژی ئێران ده‌دات.

مه‌جید ته‌خت ره‌وانچی، باڵیۆزی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی رایگه‌یاند، " كوشتنی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس واتای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ دژ به‌ ئێران ده‌گه‌یه‌نێت و ئێران به‌ كرده‌ی سه‌ربازی وه‌ڵامده‌داته‌وه‌".

ئامژەی  بەوەشکرد، "ناكرێت چاوپۆشی بكرێت له‌وه‌ی دوێنێ روویدا، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌".

به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی سێی كانونی دووه‌می ٢٠٢٠، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه‌ ئامانج و كوژران، له‌و هێرشه‌دا كه‌ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئه‌نجامدرا ژماره‌یه‌كی تر له‌ پله‌دارانی ئێران و به‌رپرس و چه‌كدارانی تری حه‌شدی شه‌عبی كوژران. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP