Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كچه‌كه‌ی سه‌دام حسێنیش قسه‌ی له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سولێمانی هه‌بوو

عێراق

بینراو 12591

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

رەغەد سەدام حسێن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتە ڤیدیۆی ئاهەنگگێڕانی یەکێک لە شارەکانی عێراقی بڵاوکردەوە کە بەبۆنەی کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس رژابوونە سەر شەقامەکانەوە.

 

 ئەمەش پاش ئەوەی دوێنێ هەینی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی تویتەرەوە ئاشکرایکرد،"  قاسم سلێمانی کوژراوە کە ماوەیەکی زۆرە هەزاران کەسی ئەمریکی کوشتووە و برینداری کردوون، هەروەها راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەرپرسبووە لە کوشتنی ملیۆنەها کەس لەوانە چەند خۆپیشاندەرێکی ئێرانی".


لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد سوپای ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ ئەو هێرشەی ئەنجامداوە کەبووەتە هۆی کوشتنی قاسم سلێمانی.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP