Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی کرێی موه‌لیده‌ بۆ مانگی ١٢ راگه‌یه‌نرا

ئابوری

بینراو 499

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى سلێمانى رایگەیاند، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ١٢ به‌ (٣٩.٢٦) سی ونۆ دینارو بیست وشه‌ش فلس دیاریكرا و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی یه‌ك گۆڕانگاری تێدا كرا.

بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان، ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ولە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی نرخ و به‌رنامه‌ی موه‌لیده‌ كه‌ له‌ نوێنه‌رانى بەڕێوەبەرایەتی گشتى كاره‌با و كۆنترڵى كاره‌باى سلێمانى، ئاسایشی ئابووری، چاودێری بازرگانی و نوێنه‌رى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت پێكهاتووه‌، كۆبووه‌ .

راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى سلێمانى ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌گوێرى نرخی گازۆیل له‌ بازاڕه‌كان، نرخى كاتژمێرێك ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (١٢) بە (٣٩.٢٦) سی ونۆ دینار و بیست وشه‌ش فلس دیاریكرا، به‌لێكدانى ژماره‌ی كاتژمێری كاركردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڵ نرخى یه‌ك كاتژمێر ئه‌مپێر، نرخى ئه‌مپێر بۆ مانگێك ده‌رده‌چێت، به‌مه‌ش نرخى ئه‌مپێرێك له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكى ترجیاوازه‌.

سه‌باره‌ت خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە قائیمقامییەوتی سلێمانی روونیکردووەتەوە، لە مانگی (یه‌ك) كاتژمێر (٦:٣٠) بۆ (هەشت)ی بەیانی و لە كاتژمێر (یەک)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (یەک)ی شەو كاردەكەن، لە رۆژانی هەینشدا بەیانیان موه‌لیده‌كان كاره‌با ناده‌ن و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆوە كاره‌با بۆهاوڵاتیان دابین ده‌كه‌ن.

هەر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه‌، لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا پێویسته‌ مۆلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (١٠) خولەكدا كاریان پێ بكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP