Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆحانی: قاسم سوله‌یمانی بەدەستی گەورەترین تیرۆرست شەهید کراوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 209

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سوپای پاسداران رایگەیاند، تیرۆرکردنی قاسم سوله‌یمانی لەلایه‌ن ئەمریکاوە هیچ بەهایکی ئەمنی نییە و ئەمریکا پێشبینی بۆ شێوەی وەڵام دانەوەمان نابێت. 

سوپای پاسداران رایگەیاند، لە تۆڵەی تیرۆرکردنی قاسم سوله‌یمانی ئەمریکا دەیەوێت قەبارەی وەڵام دانەوەی ئێران سنووردار بکات بەڵام ئەمریکا هیچ پێشبینییەکی بۆ شێوەی وەڵام دانەوەمان نییە، هاوكات سه‌رۆككۆماری ئێران رایگه‌یاند،  قاسم سولیمانی بەدەستی گەورەترین تیرۆرست "شەهیدەکراوە".

سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکرد، هاتوچۆی قاسم سولیمانی نهێنی نەبووە بەشێوەیەکی ئاشکرا گەڕاوە لەناو عێراقدا.

لەهەمانکاتدا، حەسەن رۆحانی باسیلەوەکرد، قاسم سوله‌یمانی بەدەستی گەورەترین تیرۆرست "شەهیدەکراوە" ، ئەمریکا هەڵه‌یەکی گەورەی کردوە.

 ئەمە لەکاتێکدایە، (قاسم سوله‌یمانی) فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران به‌ره‌به‌یانى دوێنێ هه‌ینى سێى كانونى دووه‌م له‌ بۆردوومانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كوژرا، لەگەڵ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ژماره‌یه‌ك پله‌دارى ئێرانى و به‌رپرس و چه‌كدارى ترى حه‌شد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP