Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

١٦٧ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمیان كردوه‌

کوردستان

بینراو 19

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەری ساڵی نوێدا ١٦٧ هەزار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوه‌، لە رۆژانی ٢٧ تا یه‌كی ئەم مانگە، ١٦٧هەزار گەشتیار بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ هاتونەتە هەرێمی کوردستان.

 

وتیشی، بەشی زۆری گەشتیاران لە خوار و ناوەڕاستی عێراق بوە، کە ڕێژەکەیان زیاتر لە ٧٨%  بوو، ژمارەی گەشتیاران زیادی کردوەو ١٧هەزار گەشتیار لە سەری ساڵی پار زیاتر بووە.

 

لەبارەی ژمارەی گەشتیاران بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان نادر رۆستی دەڵێت، "گەشتیارانی ناو شارەکانی هەرێم هەژمار نەکراون، بەڵکو تەنیا ئەوانەی لە دەروازە و بازگەکان و فڕۆکەخانەکان هاتونەتە هەرێم هەژمار کراون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP