Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێشبینی ده‌كرێت ئێران هێرشبكاته‌ سه‌ر سعودییه‌ و ئیمارات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 400

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

گۆڤاری نیوز ویك-ى ئه‌مریكى، له‌باره‌ى كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودس-ی ئێران، هۆشیارییداوه‌ و پێیوایه‌ ئێران  زیان به‌ سعودییه‌ ده‌گه‌یه‌نێت. 

نیوزویك له‌ راپۆرتێكدا كه‌ له‌ زاری پسپۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، " ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئێران هێرش بكاته‌ سه‌ر ژێرخانى ئابوریی نه‌وتى عه‌ربساتى سعودیه‌ وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كوشتنى دیارترین ژه‌نراڵه‌كانى". 

هۆشدارییداوه‌ له‌ هه‌ر توندوتیژییه‌كى تر له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان.

جیسۆن بوردۆف راوێژكاری پێشووی كاروباری وزه‌ له‌ ئیداره‌ى  باراك ئۆباما و سه‌رۆكى سه‌نته‌ری وزه‌ى جیهانى له‌ زانكۆی كۆڵومبیا، ئاشكرایده‌كات " كوشتنى قاسم سلێمانى وه‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێموایه‌ ناكۆكیى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و وه‌ڵامى ئێران توند ده‌بێت".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ى ئاسایش له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ په‌یمانگای سه‌نته‌ری ئاسایشی ئه‌مریكى نوێ له‌ واشنتۆن، روونیكرده‌وه‌،" لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئێران چه‌ند مووشه‌كێك  بگرێته‌ سعودیه‌ و ئیمارت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كان بكاته‌ ئامانج".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP