Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پرسەی سولەیمانی و ئه‌بومه‌هدی دانیشتنی پەرلەمانی دواخست

عێراق

بینراو 115

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامده‌درێت و گفتوگۆ لەبارەی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی ده‌كرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "لەسەر داوای حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی  ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران وا بریار بوو رۆژی شەممە  چواری کانوونی دووەمی ٢٠١٩، كۆبوونه‌وه‌كه‌ ساز بکرێت، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی یەکشەممە پێنجی کانوونی دووەم دواخست".

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیکردەوە، "سەرۆکایەتیی پەرلەمان دواخستنی کۆبوونەوەکەی بۆ سەرقاڵیی بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان بە رێوڕەسمەکانی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، گەڕاندەوە".

لەو کۆبوونەوەیەدا،  ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ لەبارەی هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا و کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی و چۆنێتیی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق، دەکات. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP