Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ به‌غدا رونكردنه‌وه‌ دەدرێت

کوردستان

بینراو 274

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی سلێمانی بۆ به‌غدا ئاساییه‌ و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ری نه‌بووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له‌ هێرشێكی ئه‌مریكادا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كوژران، ده‌نگۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌ئارادابوو.

ده‌رباره‌ی گه‌شته‌كان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ بۆ به‌غدا، دانا محەمەد سەعید بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاسایی بووه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه‌، مه‌گه‌ر گه‌شته‌كانی وڵاتان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ راگیرابن، یاخود هێڵی ئاسمانی گه‌شته‌كانی بۆ به‌غدا وه‌ستاندبێت، ئه‌گه‌رنا، له‌ سلێمانییه‌وه‌ گه‌شت بۆ به‌غدا و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌بووه‌".  

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP