Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سلێمانی پرسە بۆ قاسم سوله‌یمانی دادەنرێت

کوردستان

بینراو 1666

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێوڕەسمی ماته‌مینی قاسم سولەیمانی له‌ بینای سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوێكدا مەھدی شوشتەری، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگەیاند، "رێوڕەسمی ماته‌مینی قاسم سولەیمانی له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری پێنجی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، له‌ كاتژمێر دوو تاكو چواری پاش نیوه‌ڕۆ له‌ بینای سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی بەڕێوەدەچێت".

میدیاکانی ئێران لەزاری بنەماڵەی قاسم سلێمانی پێشتر رایانگەیاندبوو، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ‌چواری كانونى دووه‌مى ٢٠٢٠ له‌به‌غدا مه‌راسیمێك له‌سه‌ر ته‌رمى (قاسم سلێمانى) به‌ڕێوه‌بچێت و پاشان بگوازرێتەوە بۆ تاران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP