Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

گه‌نجێكی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

کوردستان

بینراو 151

پێش 4 هەفتە

Alternate Text
+ -


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لاوێکی کوردی خەڵکی دێولان کە بە مەبەستی چوون بۆ هەرێمی کوردستان چووبووە سنورەکانی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللەو کوژراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە،  یەکی ئەم مانگە، لاوێکی خەڵکی گوندی سیس-ی سەر بە شاری دێولان لە پارێزگای سنە بە ناوی نادر کەریمی، لەکاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان و  "لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە".

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کەریمی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی راگەیاندوە، نادر لە کاتی چون  بۆ هەرێمی کوردستان و لە سنورەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، " نادر کەریمی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بوە و دوای گەڕانەوە بۆ ماوەی چەند مانگ دەستبەسەر کرابو".

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی نادر کەریمی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە گوندەکەی خۆیان گوندی سیس بەڕێوەچووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP