Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یه‌كگرتوو به‌ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دڵته‌نگه‌

کوردستان

بینراو 482

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و  ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، رووداو و پێشهاته‌ توند و تیژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا، به‌تایبه‌ت به‌ ئامانجگرتنی (سه‌ردار قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ) و چه‌ند هاوكارێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، مایه‌ی دڵته‌نگی و نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی  یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان:

ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق

رووداو و پێشهاته‌ توند و تیژیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا، به‌تایبه‌ت به‌ ئامانجگرتنی (سه‌ردار قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ) و چه‌ند هاوكارێكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، مایه‌ی دڵته‌نگی و نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌ و به‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداری ده‌بینین ..

ئه‌م رووداوه‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌ و په‌ره‌سه‌ندنی په‌رچه‌كردار و ئه‌گه‌ری به‌رپاربوونی جه‌نگی خوێناوی و به‌ مه‌یدانكردنی عێراق بۆ جه‌نگێكی كاولكاری.. ئێمه‌ له‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و دوو به‌رێزه‌ و قوربانیه‌كانی تر له‌ خودای په‌روه‌ردگار داوای ره‌حمه‌ت و لێ خۆشبوون ئه‌كه‌ین و بۆ برینداره‌كان داوای شیفا ده‌كه‌ین .. ده‌خوازین سنورێك بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ ترسناكه‌ و ده‌ستێوه‌ردان و به‌زاندنی سه‌روه‌ری وڵاته‌ دابنرێ و عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگی وڵاتان، گه‌لی عێراق سه‌رباری كێشه‌ و گرفتاریه‌كانی خۆی شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو بارگرانی و نه‌هامه‌تیه‌ نیه‌.. جێگای داخه‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه‌ سه‌رچاوه‌ی شارستانی و ئاینه‌ ئاسمانیه‌كانه‌ و خاوه‌نی سامانی سروشتی فراوانه‌، ئاوا بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی له‌شكركێشی و شه‌ڕ و خوێنرێژی و زمانی حیوار و چاره‌سه‌ری سیاسی تێدا فه‌رامۆشكراوه‌ ..

هه‌رله‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌خوازین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان كاری جدی بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌م جه‌نگه‌ به‌ربڵاوه‌. داواكارین هه‌موولایه‌ك به‌ رێكاری سیاسی و دیبلۆماسی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڵێنامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن ..

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
4/1/2020

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP